May 27, 2018 17:51 Asia/Tehran
  • کوژرانیی ٤ڕاوێژکاری  سەربازی ڕووسیا لە سووریا

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، باسی لە کوژرانی چوار ڕاوێژکاری سەربازی ئەم وڵاتە دوا بە دوای تێکهەڵچوون لەگەڵ ترۆریستان لە ستانی دەیرۆزوور لە ڕٶژهەڵاتی سوریا کرد.

 بە گویرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕیانۆویستی، وەزارەتی بەرگری ڕوسیا  رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، شەوی  ڕابردوو لە ستانی دەیرۆزوور چەند ترۆریست هەڵیانکووتایە سەر تۆپخانەیەکی تایبەت بە هێزەکانی دەوڵەتی سوریا کە لە ئاکامی دا دوو کەس لە مۆستەشارانی سەربازی  ڕوسیا، لە شۆینی تێکهەڵچوونەکان دا کوژران.

 هەر وەها پێنج مۆستەشاری سەربازی ڕوسیا دیکەیش لە درێژەی ئەم تیکهەڵچوونە دا بریندار بوون کە ڕاگویزراون بۆ نەخۆشخانەی سەربازیی ڕوسیا.

 بەگوێرەی ئەم راپۆرتە، هەوڵی پزیشکە ڕووسەکان بۆ زیندوو راگرتنی دوو مۆەستەشار کە بە تووندی زامدار بوون بێ ئاکام مایەوە و سەر جەم تیاچووانی هێزەکانی رووس لەم تێکهەڵچوونانە گەییشتە چوار کەس.

 لە درێژەی ئەم تێکهەڵچوونە کە نزیک کاژێرێکی خایاند ، هێزەکانی سەربازی دەوڵەتی سوریا و مۆستەشارانی سەربازی ڕوسیا توانیان ٤٣ ترۆریست بکوژن و ٦ ترۆمبیلی زرێی تەیار بە چەکیی کالیبری باڵا کە هی ئەوان بوو لە ناوببەن.

 روسیا لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە بە ئیزنی دەوڵەتی دیمەشق پەلاماریی بەربڵاوی دژی مۆڵگەی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە وان داعش لە سوریا دەستپێکردووە.

سەرپەیڤ