بەشار ئەسەد : وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا بە فیڕۆ دانی کاتە
سەرۆکی سوریا لە وتووێژ لەگەڵ میدیایەکی ڕووسی دا وتی : وتووێژ لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە فیرۆدانی کاتە چونکە ئەوان بۆ خۆیان بارمتەگیراوی تاقمەکانی گوشارن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، بەشار ئەسەد ڕۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیونی ئێن تی وی ڕوسیا وتی : دیمەشق لە سەرەتای وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا لەساڵی 1974 شتێکی بە دەست نەهێناوە چونکە سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا بۆ خۆیان بارمتەی تاقمە کانی گوشار لەوان لابییەکان، میدیاکانی گەورە، دامەزراوەکانی ماڵی، کۆمپانیاکانی نەوت و چەک سازین.
سەرۆکی سوریا بە ڕاگەیادنی ئەمەی کە دیمەشق لەسەر ئەوباوەڕەیە وتووێژ لەگەڵ هەر لایەنێک و وڵاتێک بەقازانج و کاریگەر دەبێت وتی : سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا ناگۆڕدرێ، کەوایە وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا بێ ئەوەی شتێکی لێ بکەوێتەوە بە فیرۆ دانی کاتە.
قەیران لەس وریا لە ساڵی 2011ەوە لەبەر پەلاماری بەربڵاوی تاقمەکانی تیرۆریستی کە لەلایەن عەرەبستان و ئەمریکا و هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستییەوە داکۆکییان لێ دەکرێت دەست پێکراوە و لەبەر خەباتی سوپا و گەلی سوریا پیلانی دوژمنان بێ ئەنجام ماوەتەوە.