زاڵ بوونی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا بە سەر تێپەڕگای سنووری تەل سەفووک
ئەندامانی گرووپێک کە ناودێرە بە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا توانیان زاڵ ببن بەسەر تێپەڕگای تەل سەفووک .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی فارس ، ئوپڕاسیونی گروپێکی ناسراو بە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لە ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە هەروا درێژەی هەیە . هێزەکانی دیموکراتیک کە لە لایەن ئەمریکاوە لاگری دەکرێن ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ شەمە توانیویانە زاڵ بن بە سەر تێپەڕگای تەل سەفووک لە سووریا . ماڵپەڕی هەواڵیی نەیاری " عەنب " ڕیاگەیاند کە .هێزەکانی یدموکراتیکی توانیویانە لە چوارچێوەی ئوپڕاسیونێک بە ناوی " باهۆزی ئەلجەزیرە " بتوانن زاڵ بن بە سەر ئەو تێپەڕگایە تێپەڕگایەک کە لە 55 کیلومەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەسەکە و لە سنوروەکانی سووریا و ئێراق دایە . یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد کە ناوەندی سەرەکی هێزەکانی دیموکراتیکین ئەمڕۆ بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیویەک باسیانم کرد لە زاڵ بوون بە سەر ئەو تێپەڕگا . لە و ڤیدیویەدا نیشان ئەدرێت کە هێزەکانی دیموکراتیک لە گەڵ خەباتکارانێک کە واڵای ئێراقیان لە دەس دا بوو یەکیان گرتووە . دەوترێت کە هێزە ئێراقیەکانی ئامادە بوو لەو تێپەڕگەیە هێزەکانی لەشکەری 29 سەر بە حەشدی شەعبی ئێراقن کە لە ساڵێک لەمەوبەرەوە لە بەشی سەر بە ئێراقدا جێگیرن . ئەکرەم ساڵح پەیامنێری نەیار ڕایگەیاند کە هێزەکانی کورد چەن کاژێر لەمەوبەر دوای زاڵ بوون بەسەر گوندی ئەلزەبیە توانیان لە شارۆچکەی ئەلدشیشە پێشڕەوی بکەن و زاڵ بن بەسەر ئەو تێپەڕگایە . بە گوێرەی ڕاپۆڕتی عەنەب تاقمی تڕوڕیستی داعش لەو تێپەڕگایە لە نێوان سووریا و ئێراق کەڵکیان وەردەگرت و یەکێک لە گرینگترین ڕێگاکانی فریاگوزاری و گەیاندنی کەرستەی جەنگی بەو گرووپە بووە .