ته‌مووز 09, 2018 19:56 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: وڵاتانی رۆژاوایی لەوان ئەمریکا ڕێگرن لەبەردەم ڕەوتی سیاسی لە سووریا

سەرۆک کۆماری سووریا وتی : ژمارێک وڵاتی رۆژاوایی و لەسەروویانەوە ئەمریکا، پێش دەگرن بە چالاک سازیی ڕەوتی سیاسی لەو وڵاتە.

بەپێی راپۆری ئەمرۆ دووشەممەی هەواڵدەری مێهر بەگێڕانەوە لە "النشرە"؛ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەڕەوتی دیدار لەگەڵ دیپلۆماتەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە، وتی: هەرچەشنە کۆدەنگییەک لەئاستی نیشتمانی لەڕاستیدا فەکتەری سەرەکیی پەسەندکرانی هەرچەشنە ڕێککەوتنێکە.

ناوبراو وتی: ئەو ڕێککەوتن و کۆدەنگییە جگە لەڕێی وتووێژ لەگشت بوارەکاندا دەس ناکەوێ.

بەشار ئەسەد جەختی کرد: بنیات نانەوە یەک لە گرینگترین ئەولەویەتەکانی سووریایەو ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم هەتا ڕزگارکرانی گشت خاکی سووریا لەچنگ داگیرکەران درێژەی دەبێ.

سەرۆک کۆماری سووریا وتیشی: ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پەرەی وتووێژ لەنێوان سوورییەکانداو گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ وڵات و هەروەها چالاکسازیی رەوتی سیاسی کە ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی لەوان ئەمریکا لەمپەر دەخەنەبەردەمی، زۆر گرینگە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە تیرۆریستییەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنیستی دەس پێ بووە کە بەگیان بەخت کردنی هێزەکانی سوپاو جەماوەری سووریا پیلانی دوژمنان بێ ئاکام ماوە.

سەرپەیڤ