ته‌مووز 10, 2018 09:01 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی سوریا: لایەنگرانی تیرۆریستان لە سەرکەوتنی سوپای  سوریا، پەشۆکاون

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا بە ئاماژەدان بە سەرکەوتنی بەربڵاوی سوپای ئەم وڵاتە لەشەڕ بەدژی تیرۆریستان وتی : سەرکەوتنی سوپای سوریا بووە هۆی پەشۆکانی تاقمە تیرۆریستییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سوریا (سانا)، حەموودە سەباغ  سەرۆکی پەرلەمانی سوریا شەوی سێ شەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ سەعد محەممەد ڕەزا  باڵوێزی ئێراق لە دیمەشق وتی : لایەنگرانی تیرۆریستان لە کاردانەوە بەرامبەر سەرکەوتنی سوپای سوریا بەشێوەی ڕاستەوخۆ  ئەم وڵاتەیان داوەتەبەر پەلامار  بەڵام لەبەر خۆڕاگری  گەل لە تەنیشت سوپا و ڕێبەرانیان، دوژمنان جارێکی تر لە گەیشتن بە ئامانجەکانیان تووشی شکست بوون.

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا وتیشی : پاوەجێیی ئێراق و سوریا لەشەڕ بە دژی تاقمەکانی تیرۆریستی ، پیلانگێڕی  ڕۆژاوایی و زایۆنیستی لە ناوچەی  ناکام کردوەتەوە.

سەعد محەممەد ڕەزا ، باڵوێزی ئێراق لە دیمەشقیش  لەم چاوپێکەوتنەدا  بە ئاماژەدان بە داهێنانی وڵاتانی ئێراق و سوریا بۆ بەرەنگار بوونەوەی پیلانگێڕیی دوژمنان وتی : بەغدا  هاوڵاتیانی  سەدوبیست وڵات لە نێوان تیرۆریستان ناسییەوە کە ئەمەش  نیشاندەری ئاستی باڵای پیلانگێڕی دوژمنان بۆ پارچەپارچە کردنی  ئێراق و سوریا بوو  . 

سەعد محەممەد ڕەزا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئێراق  تەقریبەن کۆتایی داوەتە مانەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە نێو خاکەکەی، سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی سوپای سوریا لە باشووری ئەم وڵاتەیان پیرۆزبایی کرد و ئەوەیان  بە کۆتایی بنیات نانەوە لە سوریا زانیوە.

باڵوێزی ئێراق لە سوریا هەروەها  کرانەوەی بوارگەکانی سنووریی دوو وڵاتیان بۆ بەهێزکردنی ئاڵ و وێری بازرگانی نێوان دیمەشق  و بەغدای بەگرینگ زانی و لەسەر هۆگریی بازرگانانی ئێراقی بۆ گەیشتن بە بازاڕی سوریا، پێداگری کرد.

سەرپەیڤ