ته‌مووز 13, 2018 17:15 Asia/Tehran
  • بەرزبوونەوەی ڕێژەی قوربانیانیانی پەلاماری هاوپەیمانیی ئەمریکا لە سووریا بۆ زۆرتر لە پەنجا کەس

لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بۆسەر شاری بووکەمالی سەربە پارێزگەی دەیروزووری سووریا لە سنووری ئێراق، زۆرتر لە پەنجا کەسی سیڤیل لەوان ئافرەت و منداڵانی سووریایی کوژران و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.

هێزی هاوپەیمانی بەناو دژە تیرۆریزم  بە سەرکردەیی ئەمریکا لە ژووئییەی ساڵی 2014  بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سوریا و ڕێکخراوی نەتەوەکان و بەبیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستانی داعش، پەلاماری ئاسمانیی خۆیان لە سوریا دەست پێکردووە کە تائێستا لەم پەلامارانە دەیان شارومەندی سوری کوژراون و یان بریندار بوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی بەیانی ڕۆژی هەینی ناوچەکانی ئاوەدانی ناسەربازی  لە باغوز فوقانی و سوسە لە دەورووبەری بووکەمال لە دەورووبەری پارێزگەی  دەیروزووری سوریایان بوردومان کرد کە تائێستا 53 سیڤیلی سوری لە ڕەوتی ئەم  پەلامارانە کوژراون  . 

سەرچاوە نەخۆشخانەییەکانی سوریا ڕایانگەیاند :  باری تەندوروستی هەندێ لە برینداران ئالۆزە و لەوانەیە ژوماری کوژراوان و برینداران زۆرتر بێت  . 

بەرلەمەش  فڕۆکە  جەنگییەکانی ئەمریکا لە یازدەی ژووئەن، قوتابخانەیەکیان لە حەسەکە لە باکووری سوریا دایە بەر پەلامار  کە لە ڕەوتی ئەوەش هەژدە سەرباز کوژراون.

 بەپێی هەواڵێکی تر  نوێنەرانی پارتی دیمۆکراتیکی سوریا و دەوڵەتی ئەم وڵاتە سەبارەت بە چارەنووسی شاری منبج ، کۆبوونەوەیەکیان لەشاری حەڵەب بەڕێوە برد و لەم بارەوە وتووێژیان کرد  . 

تورکیا دوای  وەدەرنانی  هێزی کورد لە ناوچەی عەفرینی سوریا، بەجاران  هەڕەشەی کردووە  ئۆپراسیۆنی  خۆی بەرەو  شاری منبج لە پارێزگەی حەڵەب لە باکووری سوریا پەرە پێ دەدات.

هەروەها  هێزی ئەمریکی کە بەشێوەی نایاسایی لە منبج  دان ، ڕازی بوونە بە سەقامگیر بوونی هێزی تورکیا لە شاری منبج.

سەرپەیڤ