ته‌مووز 23, 2018 16:42 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی فەرماندەرانی گرووپە تیرۆریستییەکان بەرەو سوپای رژیمی زایۆنیستی

هاوکات لەگەڵ تەنگتربوونی ئاڵقەی گەمارۆی سەر تیرۆریستان، ژمارێک لە فەرماندەرانی گرووپە ڕەشەکوژەکان لە باشووری سووریا بە چراسەوزی رژیمی زایۆنی، چوونەنێو سەرزەوینە داگیرکراوەکانی فەلەستین.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، کەناڵی هەواڵی الرقە(RNN) ڕایگەیاند: "مەعاز نەسار" فەرماندەری تیپی فرسان الجولان، ئەحمەد ئەلنحس فەرماندەی گوردانەکانی سەیفوشام، عەلا ئەلحەلقی فەرماندەری سوپای ئەبابیل و ئەبوو ڕاتب نەسار فەرماندەری تیپی فرسان ئەلجەولان سەرلەبەیانی دوێنێ یەکشەممە چوونەنێو سوپای رژیمی زایۆنیستی.

سوپای سووریا دوو ڕۆژ پاش دەسپێبوونی ئۆپراسیۆنی پارێزگای قۆنەیتەرە دەیان شارۆچکەو ئاوایی لەتیرۆریستانی چەکدار پاکتاو کردو جارێکی دیکە گەیشتە ناوچەکانی شوێنی جێگیربوونی لەتەنیشت هێڵەکانی ناوبڕ لەگەڵ جەولانی داگیرکراو.

لەهەواڵێکی دیکەدا، "صفوان قربی" نوێنەرانی پەرلەمانی سووریا ڕایگەیاند: بەشی زۆری ئیدلەب وەک دەرعا و قۆنەیتەرە خێرا و لەئاسایشدا دەگەڕێتەوە بۆ حکومەت و بەشێکی دیکەی کە گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک بەرەی نوسرەو تیرۆریستانی دیکەیان تێدایە، پێویستیان بەئەنجامدانی هەنگاوی گرینگ هەیە.

بەپێی ڕێککەوتنێک کە لەنێوان بەرپرسانی سوری و تیرۆریستان بەناوبژیوانی ڕووسیا ئەنجامی گرت، دواگرووپ لە تیرۆریستانی چەکدار لە پارێزگای قۆنەیتەرە لەباشوور گوێزرانەوە پارێزگای ئیدلەب لەباکووری سووریا.

 

سەرپەیڤ