ئاب 14, 2018 20:06 Asia/Tehran
  • ئامادەیی دەوڵەتی سووریا بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان لە ئەردەن

دەوڵەتی سووریا باسی ئامادە بوونی بوارگەی سنووری لەگەڵ ئەردەنی کردووە بۆ گەڕانەوەو وەرگیرانی ئاوارەکانی سووریا .

هەواڵدەری ڕەسمی سووریا سانا، ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند ، بوارگەی سنووریی " نەسیب " لە نێوان سووریا وئەردەن کە دەوڵەتی سووریا مانگی ژوییە لە ژێر داگیرکاریی ترۆریستەکان ئازادی کردووە ، ئامادەی وەرگرتنی ئەو ئاوارە سووریانەیە کە هۆگری گەڕانەوە لە ئەردەنەوە بۆ سووریان. بوارگەی نەسیب لە پارێزگەی دەرعا لە باشووری سووریا دا هەڵکەوتووە. لە ماوەی چەند ساڵ ناهێوریەکانی سووریا ، یەک ملیۆن وچوارسەد هەزار ئاوارەی سووری پەنایان بردووە بۆ ئەردەن. بوارگەی نەسیب تەنیا بوارگەی ڕەسمیی سووریا لەگەڵ ئەردەنە ولە کاتێکەوە کە گروپە چەکدارەکان لە ساڵی ٢٠١٥ داگیریان کردووە داخرابوو. هەواڵێکی تر لە سووریاوە ئەمەیە کە ، سوپای ئەم ولاتە دوای ئازادکرانی گڵکۆی " شێخ حسێن " لە سارای پارێزگەی سوەیدا لە باشووری سووریا ، بەرماوەکانی داعش لە ناوچەی " تلول ئەلسەفا" ی گەمارۆ دا. ڕاپۆرتە کان باس لەوەدەکەن گروپێک لە ترۆریستەکانی داعش لەم ناوچەیە هەوڵیان داوە پەلامار بکەنە سەر هێزەکانی سووری ، بەڵام هێزەکانی سوپا لە ناویان بردوون  .

سەرپەیڤ