دەسپێکی ئوپڕاسیونی ئەرتەشی سووریا لە ئێدلەب
ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا ئوپراسیونی خۆیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئێدلەب دەس پێکرد و یەکێک لە سەرکردەکانی تەحریرولشام ( بەرەی نوسرە ) یان کوشت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، سەرچاوە مەیدانیەکانی سووریا ڕۆژی هەینی ڕایانگەیاند : یەکەکانی تۆپخانەیی و مووشەکی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا ، بنکەو مۆڵگەی تاقمی تڕۆڕیستی تەحریرولشامیان لە ناوچەی باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئێدلەب کردە ئامانج .
بە پێی ئەو ڕاپۆڕتە یەکێک لە یەکەکانی ئەرتەشی سووریا ، کەلو پەلی تاقمی تڕوڕیستی بەرەی نوسرەیان لە مەودای نێوان دوو شارۆچکەی " ئەلتەح " و ئەلتمانعە دایە بەر پەلامارو ژۆمارێک لە تڕوڕیستانیشیان کوشت . یەکێک لە سەرکردەکانی تاقمی تڕوڕیستی بەرەی نوسرە بە ناوی خالد ئەلوەزیر ناسراو بە ئەبوو عیبادە لەو ئوپراسیونەدا کوژرا . پارێزگای ئەدلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هاوسنوور لە گەڵ تورکیا دوای چوونەدەری دانیشتوانی شارۆچکەکانی فوعەو کەفەریا ئێستاکە بە تەواوی لە کۆنترڵی تڕوڕیستاندایە.
بەشار ئەسەد سەرۆک کوماری سووریا پێشتر وتبووی: ڕزگار کردنی ئێدلەب هەڵکەوتوو لە نزیکی سنوورەکانی تورکیا یەکێک لە ئەولەویەتەکانی ئوپراسیونی سەربازیی سووریایە .
هەروەها سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە: هێزەکانی خۆڕاگریی سووریا لە کەمتر لە یەک مانگی ڕابردوو توانیویانە زیاتر لە 90 ئەندامی گرووپی تڕوڕیستیی تەکفیریی داعش لە دەڤەری سوەیدا لە باشووری سووریا بکوژن .