ئاب 30, 2018 15:04 Asia/Tehran
  • قەڵاچۆی زیاتر لە پێنج ھەزار سووری لە لایەن داعشەوە

ناوەندی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا شەوی پێنج شەممە ژمارەی کوژراوانی دەستی تیرۆریستانی داعشی لەم وڵاتەدا پتر لە پێنج ھەزار کەس ڕاگەیاند.

ماڵپەڕی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا بە گێڕانەوە لەو کەسانەی کە وەک ھەڵسوڕاوانی سووری ناساندوونی، جەختی کردووە: لە تێکڕای ئەو کوژراوانە سێ ھەزار کەسیان خەڵکی سڤیلن کە لە نێویاندا ١٢٥ منداڵ و ١٧٤ ئافرەتیش بەدی دەکرێن. ئەوانەی کە سڤیلن بە زەبری گولەو یان سەربڕین و بەردەباران کردن و ھاوێژران لە بەرزاییەوە کوژراون و ئەم دڕندەکارییانە لە پارێزگای دیمەشق، دێرۆزوور، ڕەققە، حەسەکە، حەڵەب و حومس و حەمای ئەم وڵاتە ئەنجامی گرتووە.

داعش ھەروەھا ٥٨٣ کەس لە چەتەکانی خۆشی ھەتا ئێستا بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ وڵاتانی بیانی، بەکرێگیراو بوون و یان ھەوڵی ھەڵاتن و دابڕان لەم تاقمە کوشتووە کە ژمارەیەکیان ئافرەتن.

ھەڵسوڕاوانی سووری داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کردووە کە دۆسیەی تاوانە جەنگییەکان و درندەکارییەکانی دژی مرۆڤایەتیی تیرۆریستان لە سووریا بنێرێ بۆ دادگەی لاھە واتە« دیوانی کەتنی نێونەتەوەیی» ھەتا ھۆکارانی ئەو قەڵاچۆیانە بە سزای کردەوە چەپەڵەکانیان بگەن.

تاقمی تیرۆریستیی داعش کە بەشگەلێکی زۆری خاکی سووریاو عێراقی بە پشتیوانیی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لەوانە عەرەبستانی سەعودی و ئەمریکا داگیر کرد بوو، سەرەنجام بە ڕزگار کرانی بووکەمال لە باشووری سووریاو شاری ڕاوە لە پارێزگای ئەنباری عێراق، لە بەریەک ھەڵوەشایەوەو تەفروتونا بوو. بەڵام ھێشتا لە ھێندێک لە ناوچەکانی سووریاو عێراقدا بەرماوەکانی لە سەر خوێنڕشتن و دڕندەکاری بەردەوامن.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو قەیرانی عێراقیش لە ساڵی دووهەزاروچواردەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی  ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدو گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کراوە ، کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری سووریا، ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.

 

 

سەرپەیڤ