ئه‌یلوول 18, 2018 13:59 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا: پەلاماری ئاسمانیی بۆ سەر لازقیە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییلەوە ئەنجام دراوە

سوپای سووریا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند؛ پەلاماری ئاسمانیی بۆ سەر شاری لازقییە لە باکووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسراییل و لە سنووری ئاسمانیی لوبنانەوە ئەنجام دراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ سوپای سووریا رایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی سەعوودی بنکەی پیشەسازیی توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای لە لازقیە داوەتە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاگەیاندنی سوپای سووریا، ئەم پەلامارە بووە هۆی ئەوەی زەبر لەو کۆمەڵەبینا پیشەسازییە بکەوێ و دوو کەسیش کوژران.

سوپای سووریا لەم بەیاننامەیەدا راشکاوانە رایگەیاند: ڕژێمی زایۆنی بەم پەلامارانە هەوڵ دەدات تا ویست و ورەی تیاچووی گرووپە تیرۆریستییە شکست هێناوەکان لە پارێزگای ئەدلیب (باکووری ڕۆژاوای سووریا) پاش سەرکەوتنەکانی سوپای سووریا دژ بە تیرۆریستان لە بەرەکانی شەڕ ببووژێنێتەوە.

سوپای سووریا بە ئاماژە بەوەی کە ئەم پەلامارە پیشاندەری داکۆکی راستەوخۆی ئیسراییل لە گرووپە تیرۆریستییەکانی نێو سووریایە جەختی کرد پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنی هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر ویست و ورەی بەرزی سوپای سووریا بۆ بنەبڕ کردنی تیرۆریزم.

ڕژێمی زایۆنی شەممەی رابردوویش فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتیی دیمەشق(پێتەختی سووریا)ی دایە بەر پەلاماری مووشەکی. سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سووریا ژمارێک لەو مووشەکانەی هەر بە ئاسمانەوە تەقاندەوە.

ئیسراییل تا ئیستا بە جاران لە ئاراستەی پشتیوانی کردن لە تیرۆریستان، بنکە و مەتەرێزکانی سوپا و ژێرخانەکانی سووریای داوەتە بەر پەلامار.

ژمارێک لە پەلامارە ئاسمانییەکانی ئیسراییل بۆ سەر سووریا لە ئاسمانی لوبنانەوە ئەنجام دراوە. ڕژێمی زایۆپنی بەردەوام سنووری ئاسمانی، زەوینی و دەریایی لوبنان بنپێ دەکات.

سوپای ڕژێمی زایۆنی ، ٤ی سێپتەمبەر لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی ١٨ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠٠ ناوچەی لە سووریا داوەتە بەر پەلامار.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

سوپای سووریا ئەمدواییە توانی بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا دۆسییەی گرووپی تیرۆریستیی داعش لەم وڵاتە داخات.

گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکەیش لە تیاچووندان.

ئیسراییلی کە یەکجار نیگەرانیی شکست هێنانی تیرۆریستان لە سووریایە، بەردەوام بۆ داکۆکی و پشتیوانی لە تیرۆریستان ، بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی سوپای سووریا بۆردومان دەکات.