تشرینی یه‌که‌م 23, 2018 16:42 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی بەسەدان لانەوڕێز وئاوارەی سووری بۆ نیشتمانیان

ناوەندی وەرگرتنی ئاوارە سووریەکان ڕایگەیاند: لە دوو رۆژی ڕابردوودا ٣٦٠ئاوارەی سووری گەڕاونەتەوە زێد و نیشتمانی خۆیان.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵیی فارس، بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی وەرگرتنی ئاوارە سوریەکان ١٠٨ کەس لە ئاوارە سوریەکان لە لوبنان و لەڕێی دەروازەکانی "یابوس وتلکلخ" گەڕاونەتەوە سووریا.

بەقسەی "میرای جرار" نوێنەری کۆمیساریای باڵای پەناخوازانی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە لوبنان سەتا هەشتاو هەشتی ئاوارە سوریەکانی ئامادە لە لوبنان، خوازیاری گەڕانەوە بۆ سووریان.

لە ڕۆژانی رابردوودا بە کرانەوەی دەروازەی سنوری"نوسەیب" لەسنوری سوریاو ئۆردۆن، دەیان ئاوارەی سوری لەڕێی ئەو دەروازەوە گەڕانەوەی نیشتمانی خۆیان.

بە کۆنترۆڵ کرانەوەی بەشی زۆری خاکی سووریاو بەدەستەوەگیرانی کۆنترۆڵی بەشی زۆری پارێزگاکانی ئەو وڵاتە، ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارە سوریەکان دەس پێ بووە.

ئامارە نافەرمییەکان واپێشان ئەدا، زیاتر لە حەوت ملوێن ئاوارەی سووری لە چل و پێنج وڵات نیشتەجێن.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١ـەوە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ کرا کە بەهەوڵی سوپاو خەڵکی سووریا، پیلانی دوژمنان بێ ئاکام مایەوە.

سەرپەیڤ