تشرینی دووه‌م 10, 2018 16:44 Asia/Tehran
  • تورکیا زەیتونی عەفرین هەناردە دەکات بۆ سپانیا

دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ فەرماندەرانی گروپی تیرۆریستی بەناو سوپای ئازادی سووریا بۆ کۆکردنەوە وهەناردە کردنی زەیتونی عەفرین بۆ سپانیا بەڕێککەوتن گەیشتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، بەپێی زانیاریەکانی بەدەس هاتوو دەوڵەتی تورکیا کە بە دەسدرێژی بۆسەر خاکی سووریا وداگیر کردنی ناوچە گەلێک لەم وڵاتە یاساوڕێسای نێودەوڵەتی بنپێکردووە لەگەڵ فەرماندەکانی گروپی تیرۆریستی بەناو سوپای ئازادی سووریا بۆ کۆکردنەوە وهەناردە کردنی زەیتونی عەفرین بۆسپانیا بەڕێککەوتن گەیشتووە ولە ڕۆژەکانی داهاتوو دەس ئەداتە هەناردە کردنی زەیتونی عەفرین بۆ سپانیا . بە پێی ڕێککەوتنەکانی دەوڵەتی تورکیا و فەرماندەکانی گروپی تیرۆریستی سوپای ئازادی سووریا بەرهەمی باخەکانی زەیتونی عەفرین بە بڕیی ٢٢ ملیۆن دوڵار بە گروپێک کە لەلایەن ئانکاراوە دیاری کراوە ڕادەس دەکرێت. چالاکوانێکی سیاسی ناوچەی عەفرین وتی: دەوڵەتی تورکیا بەم ڕێککەوتنە لە پێناوی ئەوەدایە هەتا چەپاوو تاڵان کردنی بەرهەمی زەیتونی عەفرین لە بیرو هزری گشتیی بشارێتەوە. مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ کۆبوونەویەک بە سەرپەرەشتی ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی تورکیا میت وسەرکردەی قەرارگەی ناوچەیی سوپای ئازادی سووریا " هیسەم ئەلحافیزی" وشاندێک لەم گروپە بەڕێوەچووە وتیدا لەسەر هەناردەکردنی بەرهەمی زەیتونی عەفرین بە ڕێککەوتن گەیشتوون. ئەم کۆبوونەوەیە بۆ تەرخان درانی سەرچاوەکانی ماڵیی وماڵیات بە گروپی سوپای ئازاد وهەروەها سپاردنی دەروازەی سنووری بەوان بەڕێوە چووە. بە پێی زانیاریەکانی بەدەس هاتوو ڕاگەێندراکە لە کۆبوونەوەی ناوبراو بەرهەمی زەیتونی عەفرین دوای گوێزرانەوەی بۆ پارێزگەی خەتای لە تورکیا بۆ هەناردەکران بۆ وڵاتی سپانیا بارگیری دەکرێت. میت قەبوڵی کردووە کە لە بەرانبەردا دەروازەی سنووری لە جندرس بسپێریتە گروپی ئازادی سووریا. لەلایەکی ترەوە وەزیری تیجارەتی تورکیا یش ڕایگەیاندئەم وڵاتە سنوورێکی نوێی لە عەفرین کردوەتەوە/. ڕوخسار پکجان، وەزیری تیجارەتی تورکیا بە ئاماژەدان بە کردنەوەی سنووری نوێی تورکیا - عەفرین وتی: سنووری بەناو چڵە زەیتون لە پارێزگەی خەتای چالاکی خۆی لە هەشتی نوامبەر دەسپێکردووە. سوپای تورکیا لە بیستەمی ژانێڤەری ساڵی دووهەزارو هەژدە بە هاوڕیەتی گروپەکانی تیرۆریستی لە چوارچێوەی هەڵمەتێک بە ناو چڵە زەیتون پەلاماری کردەسەر ناوچەگەلێک لە باکووری سووریا لەوان عەفرین وئەم ناوچانەی داگیر کرد.