تشرینی دووه‌م 15, 2018 12:18 Asia/Tehran
  • جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا : ئامادەبوونی کورد لە داڕشتنی دەستووری نوێی سوریادا پێویستیەکی سەرەکیە

میخاییل بۆگدانۆڤ جێگری وەزاڕەتی دەرەوەی روسیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە رەوشی کوردانی سوریا وتوویەتی : لەبەر ئەوەی کە کورد داکۆکیی لە جودایی ناکەن ئامادەبوونی ئەوان لە پرۆسەی ئامادەکرانی دەستووری نوێی سوریادا بابەتێکی سەرەکیە .

بەپێی راپۆرتی سپۆتنیک ، میخاییل بۆگدانۆڤ لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە رەوشی کوردانی سوریا گوتویەتی : لەبەر ئەوەی کە کوردی سوریا خوازیاری جیابوونەوە نین دەبێ لە داڕشتنی دەستووری نوێی سوریادا ئامادە بن . لەو باسوخواسانەی کە  بۆ چارەسەری سیاسیی قەیرانی سوریا و هەروەها یاسای بنەرەتیی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبوو بەردەوام ئەم پرسیارە دەپرسرا کە نوێنەری کوردان کێن ؟ ئامادەبوونی کورد لە پرۆسەی ئامادەکردنی دەستوری نوێی سوریا ئێجگار گرنگە چونکە کورد داکۆکی لە جیابوونەوە ناکەن ئامادەبوونی ئەوان گرنگ و چارەنووس سازە .

ناوبراو گوتیشی : بەداخەوە کورد لە سوریا  گروپ و لایەنی سیاسیان زۆرە .