تشرینی دووه‌م 17, 2018 19:53 Asia/Tehran
  • کوژرانی دەیان کەسی لاشەڕ لە پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ دەیرەزووری سووریا

هاوپەیمانی ئەمریکایی لە درێژەی جەنایەتەکانی خۆی لە دژی خەڵکی سووریا ،فرەتر لە چل کەسی سیڤیل لەوان ژماریەکی زۆر لە ژنان ومنداڵانیان لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ئەلنشرە ، فڕٶکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لەم پەلامارە، گۆندی ئەلبقعان " لە شارۆچکەی " هەجین " لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی " دەێرۆزوور " یان بومباران کرد کە بەهۆیەوە ژمارەیەکیش بریندار بوون.فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی ڕۆژی پێنجشەممەیش گۆندەکانی " ئەلبوبدران" و" ئەلسوسە" یان لە ڕێفی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی دەێرۆزووریان بومباران کرد کە بەهۆیەوە ٢٣کەس کوژران ودەیان کەسی تریش بریندار بوون. ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠١٤ بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش، بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وبەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانیان دامەزراند، ئەم هاوپەیمانیە ئەمریکیە هەتا ئێستاکە ژماریەکی زۆر لە شارومەندانی بێ تاوانی لە عێراق وسووریا لەناو خاک وخوێندا گەۆزاندووە. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی سووریا پیشتر دوابەدوای کەڵک وەرگرتنی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە بومبە قەدەغە کراوەکان لە نامە یەکی جیا جیادا بۆ سکرتێری گشتیی وسەرۆکی دەورەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند ، کەڵک وەرگرتنی ئەم هاوپەیمانیە لە چەکی قەدەغە کراو لەدژی نەتەوەی سووریا بنپێکردنی ئاشکرای یاسا وڕێسای نێودەوڵەتی وجەنایەتی جەنگیە. 

سەرپەیڤ