کانونی دوھەم 10, 2019 12:23 Asia/Tehran
  • یەکینەکانی پاراستنی گەل ھەشت چەکداری سەر بە تاقمی تیرۆریستی داعشی لە ڕۆژھەڵاتی سووریا قۆڵبەست کرد

یەکینەکانی پاراستنی گەل باسی قۆڵبەست کردنی ھەشت چەکداری سەربە تاقمی تیرۆریستیی داعش و کوژرانی دەیان تیرۆریستی دیکەی کردوە لە ھەجینی ڕۆژھەڵاتی سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، یەکینەکانی پاراستنی گەل ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: لە نێو ئەو تیرۆریستە قۆڵبەس کراوانەی داعش دا، کەسانێکی شارومەندی ئەمریکی و داڵمانیاییش ھەن کە شارومەندە ئەمریکییەکە بە شانزەساڵ تەمەنەوە بچوکترین ئەندامی ئەم تاقمە تیرۆریستییەیە.

تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش لە ساڵی 2011 بە پشتیوانیی عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاو بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە پەلاماری سووریایان داو لە ماوەی  ئەم ساڵانەدا هەتا ئێستا سەدان کەسی سڤیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە تاوانی سەرپێچی کردن لە فەرمانەکانی داعش کوژراون.

سەرپەیڤ