کانونی دوھەم 12, 2019 19:30 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی سەدان ئاوارەی سووریایی لە ئەردەن ولوبنان بۆ سووریا

فرەتر لە هەزارو٤٠٠ ئاوارەی سووریایی لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو لە لوبنان و ئەردەن گەڕاونەتەوە بۆ سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەری مێهر ، چوارسەدو٩٨ ئاوارەی سووریایی لە ڕێگەی تێپەڕگەکانی "یابوس و" تلکلخ ی لوبنان و٩١٤ ئاوارە لە ڕێگەی تێپەڕگەی " نەسیب "ی ئەردەن لە ٢٤کاژێری ڕابردوو گەڕاونەتەوە بۆ سووریا . ١٧٣ ئاوارەی سووریایش لە کاژێرەکانی ڕابردوو چوونەتە ناوچەکانی نیشتەجیی هەمیشەیی لە سووریا . لەگەڵ باشتر بوونی دۆخی ئەمنیەتی لە سووریا وپەرەی هاوئاهەنگی نێوان کاربەدەستانی بەیروت ودەمیشق ، لەمانگەکانی ئەم دواییە ڕەوتی گەڕانەوەی ئاوارە سووریاییەکان بۆ وڵاتەکەیان پەرەی سەندووە. قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١لەگەڵ دەسدرێژی بەربڵاوی گروپە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی عەرەبستان ، ئەمریکا وهاوپەیمانەکانی بۆ گوڕانی هاوسەنگیەکانی ناوچە بە قازانجی /رژێمی زایۆنی دەسپێکراوە کە بە هەوڵ وتەقالای سوپا وجەماوەری سووریا پیلانی دوژمنان پۆچەڵ کرایەوە.

سەرپەیڤ