کانونی دوھەم 18, 2019 19:20 Asia/Tehran
  •  کوژرانیی ژمارێک لە کەسانی مەدەنی دوا بە دوای پەلاماریی هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەر دەیرۆزوور

سەرچاوەکانی سوری باسیان لە کوژرانی ژمارێک لە خەڵکی سیڤیل کردووە دوا بە دوای پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی "دەیرۆزوور"ـی سوریا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەری سوریا (سانا) ، لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی نێو دەوڵەتی بەناو دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بۆ سەر شارۆچکەی "ئەلباغور تەحتانی" لە رۆژهەڵاتی ستانی "دەیرۆزوور" ، ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژمارێک لە ئافرەتان و منداڵانی بێ سووچ و تاوانیش کوژراون.

 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بە ناو دژی داعش بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، سێهەم و چوارەمی ژانڤییەیش هەڵیانکووتایە سەر ناوچە گەلێک لە گردو پەڕی دەیرۆزوور کە بە هۆیەوە ٢١ کەسی سیڤیل لە وان چوار  منداڵی سوری کوژراون. ناوەندی مافی مرۆڤی سوریا لەمدواییە ڕایگەیاند: دوا بە دوای پەلاماری هاوپەیمانی ئەمریکایی بۆ سەر ناوچە جۆر بە جۆرەکانی سوریا لە ساڵی ڕابردوو(٢٠١٨) چوار سەد و ١٧ کەسی سیڤیل بریتی لە ١٧٥ منداڵ و ٩٠ ئافرەت لە سوریا دا کوژراون.

 ئەمریکا  و هاوپەیمانەکانی ،  لە ئاگۆستی ٢٠١٤ بە بیانووی خەبات دژی  تاقمی ترۆریستی داعش، بە دەر لە چوار چێوەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان  و بێ هاوئاهەنگی  لەگەڵ دەوڵەتی یاسایی سوریا، هاوپەیمانیی بەناو نێو دەوڵەتی پێکهێناوە کە تا بە ئێستا زۆرێک لە شارومەندانی بێ تاوانی سوری یان لە خاک و خوێن دا گەوزاندووە.

سەرپەیڤ