کانونی دوھەم 28, 2019 18:24 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی مسکۆ لە مەڕ کردەوەلاواز پیشان دانی تورکیا لە مەڕ ئەدلیب وسووریا

دەوڵەتی ڕووسیا ڕایگەیاند ، ئانکارا لە جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنی سوچی ، لەبارەی ئەدلیبی سووریا سەرکەوتوو نەبوو وئەم مەسەلە بووەتە هۆی نیگەرانی و پەروشی مسکۆ ودەمیشق .

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەری هەواڵی ئینتر فەکس " دێمیتری پسکوف" وتەبێژی کۆشکی کرملین ، رۆژی یەکشەممە بە لێکدانەوەی ئەمەکە ناوەڕۆک ودەقی ڕێککەوتن لەگەڵ  تورکیا لەمەڕ پارێزگەی ئەدلیبی سووریا بەشێوەی تۆکمە وتەواو جێ بەجێ نەکراوە ، وتی : ئەم مەسەلە بووەتە هۆی پەرەی نیگەرانی مسکۆ ودەمیشق. پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری سووریا تەنیا پارێزگەیەکە کە لەم وڵاتە ماوەتەوە کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە دەوڵەتیەکانی سووریا دانیە وگروپە تیرۆریستەکان هەروا تیدا چالاکن. سەرۆک کۆمارانی تورکیا وڕووسیا ١٧ی سێپتەمبەری ٢٠١٨ لە شاری سوچی ڕێککەوتن کە ناوچەی کەم کێشە لە پاڕێزگەی ئەدلیب دروست بکەن. تورکیا وادەی داوە کە گروپە چەکدارەکان لەم ناوچە دەربکات، بەڵام بە قسەی کاربەدەستانی ڕووسیا گوڕانکاریەکانی مەیدانی پیشان ئەدات ، ئانکارا لەم بوارە سەرکەوتوو نەبووە. "سرگئی لاڤۆرۆف " وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیایش حەوتەی ڕابردوو وتی گروپە تیرۆریستەکان لە حاڵی حازر لە سەتی حەفتا لە ناوچە کەم کێشە کانی ئەدلیب چالاکی دەکەن وهەڵمەتیش ئەنجام ئەدەن. بە قسەی لاڤۆرۆف ، گروپە تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرە کە هەرئێستاکە لەژێر ناوی " شاندی تەحریری شام" چالاکی دەکەن، لە ناوچەداهەن وڕێککەوتنەکان لەمەڕ بەدی هێنانی ناوچەی کەم کێشە بنپێ دەکەن. .

سەرپەیڤ