شوبات 03, 2019 10:03 Asia/Tehran
  • دیداری لێژنەی باڵای ڕووسی لەگەڵ جابری ئەنساری

"ئێلێکساندێر لاڤرێنتیەڤ" Alexander Lavrentiev نوێنەری تاینەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاروباری سووریا و "سێرگەیی ڤێرشینین" Sergei Vershinin جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و شاندی هاوڕێی ئێوارەی ڕۆژی شەممە لە تاراندا دیدار و وتووێژیان کرد لەگەڵ "حسێن جابری ئەنساری" یاریدەری باڵای وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری تایبەتی سیاسی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ دوولایەن لەو دیدارەدا سەبارەت بە دوایین ڕووداو وگۆڕانکارییە سیاسی و مەیدانییەکانی سووریا و لەمپەرەکانی بەردەم پێکهێنانی لێژنەی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە لەوان لە بواری یەکجاری کردنی پێڕستی نوێنەری کۆمەڵگەی مەدەنی لەو لێژنەیەدا، بیر و ڕایان گۆڕییەوە.

شاندی ڕووسی و جابری لەو دیدارەدا سەبارەت بە پلان و دەقی پێشنووسی بەیاننامەی کۆتایی کۆبوونەوەی داهاتووی سەرانی ئاستانە لە سوچی کە ١٤ی فێڤرییە بەڕێوە دەچێ وتووێژ و ڕاوێژیان کرد.

چوارەمین کۆبوونەوەی سەرانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سووریا لە ڕووسیا بەڕێوە دەچێ.

یەکەم خولی کۆبوونەوەی سەرانی سێ وڵاتی دەستەبەرکاری دانوستانی ئاستانە، ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە شاری سوچی"ی ڕوسیا بە ئامادەبوونی "حەسەن ڕۆحانی"، "ڤیلادمیر پوتین" و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆمارانی  ئێران، ڕووسیا و تورکیا بەڕێوە چوو.

دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانڤییەی ٢٠١٧ـەوە بە دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا دەست پێ بووە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

 

سەرپەیڤ