شوبات 06, 2019 10:50 Asia/Tehran
  • بانگەشەو ئیدیعای ژەنەراڵی ئەمریکی لەبارەی چوونەدەری چەکدارانی ئەمریکی لە سوریا

فەرماندەری هێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا ئیدیعای کرد، بەرنامەداڕشتن بۆ کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سوریا، دەس پێ بووە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی تەسنیم؛ ژەنەراڵ "جۆزف ووتل" فەرماندەری هێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا وتی: "بەرنامەداڕشتن بۆ کشانەوەی ڕێک وپێکی هێزە ئەمریکییەکان لە سوریا دەس پێ بووە."

جۆزف ووتل وتی: چەکدارانی ئەمریکی بەشێوەیەکی هاواهەنگ، سوریا جێ دێڵن. ئەو لێدوانە لەکاتێکدا دێتە ئاراوە کە بڕیاری دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرەوڕووی نەیارەتی جیددی بووە تەنانەت لەنێو هاوحیزبییەکانیشیدا.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ١٩ی دیسەمبەری٢٠١٨ پاش حەوت ساڵ لاوازیی ترۆریستان لە ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی سوریا ڕایگەیاند کە هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا دەباتەدەر.

قەیران لە سوریای٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانی بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بووە کە بەهەوڵی سوپاو جەماوەری سوریا بێ ئاکام ما.

سەرپەیڤ