شوبات 06, 2019 11:56 Asia/Tehran
  • سەت و پەنجا لۆریی هەڵگری چەکئامێری سوپای ئەمریکا گەیشتە خاکی سوریا

لەحاڵێکدا کە ئەمریکا ئیدیعا دەکا سەربازانی وڵاتەکەی لە سوریا کشاندۆتەوە، سەت و پەنجا لۆریی هەڵگری کەرەستەو چەکئامێری سوپای ئەمریکا رۆژی سێ شەممە گەیشتە خاکی سوریا.

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا ١٩ی دیسەمبەری٢٠١٨ ڕایگەیاند: سەربازانی ئەو وڵاتە لەداهاتوویەکی نزیکدا لە سوریا دەکشێنێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئانادۆڵی تورکیا، سەت و پەنجا لۆریی هەڵگری کەرەستە سەربازییەکان، ئۆتۆمبیلی زرێپۆش و مەکینەی کارەبایی کە لەڕێی دەروازەی سنوریی سیمالکا لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە گەیشتبووە پارێزگای حەسەکەی سوریا، دوێنێ بارەکانیان لە ناوەندی پشتیوانیی هێزە ئەمریکییەکان لە شارۆچکەکانی "خراب عشک" لەپارێزگای ڕەققە، و"صرین" لە پارێزگای حەڵەب بەتاڵ کرد.

لۆریەکان هەڵگری ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی چەند کارەی"هاموی" بوون کە پێشتر ئەمریکا ئەو ئۆتۆمبیلانەی خستبووە بەردەست هێزەکانی سوریای دیموکراتیک(هەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) . ئەمریکا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپە ترۆریستییەکان بەشێوەی نایاسایی(بێ ئیزنی حکومەتی سوریا) لەسوریا ئامادەبوونی سەربازیی هەیە، ئەوە لەحاڵێکدایە کە دۆناڵد ترامپ لە دەسپێکی بەدەستەوەگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارییەکەی دانی بەوەدانا کە ئەمریکا هۆکاری سەرەکیی دروست بوونی گرووپە ترۆریستییەکان لەوان داعش لە سوریا بووە.

سەرپەیڤ