جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا : ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سوریا لەسەر داوای دیمەشقە
جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا وتی : ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سوریا لەسەر داوای ڕەسمیی دیمەشق لە تاران ئەنجام بووە .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی مێهر، ئیمەن سوسان جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئامادەبوونی ئێران لە سوریا پێوەندییەکی بە وڵاتانی دیکەوە نییە وتیشی : باشترە کەسانێک کە لە ئامادەبوونی ئێران لە سوریا و پێویستی چوونەدەر قسە دەکەن، لە دەوری گرینگ و ستراتژیکی تاران لەشەڕ بە دژی تیروریزم ڕێز بگرن.
ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە درێژەی ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی ئێران لە سوریا نیگەرانن و بەجاران
داوای چوونەدەری ئێران لەو وڵاتە دەکەن .
قەیران لە سوریا لە ساڵی 2011 بە پێی پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانانی داکوکییان لێ دەکرێت بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بەقازانجی ڕژێمی زایونیستی ، دەست پێ بوو.
سوپای سوریا بە یارمەتی موستەشاراانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکوکی ڕووسیا و تاقمەکانی خۆڕاگری توانی بەسەر تیرۆریستانی تەکفیری و داعشی سەرکەوێت.