ئادار 19, 2019 07:54 Asia/Tehran
  • ئاگادار کردنەوەیەک لە لایەن وەزیری بەرەڤانیی سووریاوە بۆ ھێزەکانی سووریای دیموکرات

وەزیری بەرەڤانیی سووریا ڕۆژی دووشەممە پێی داگرت: ھێزەکانی سووریای دیموکرات بژاردەیەکی دیکەیان بێجگە لە قەبووڵ کردنی ئاشتەوایی نیشتیمانی و یان چۆڵ کردنی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی خۆیان لە باکووری سووریایان نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شین ھوا لە دیمەشقەوە، عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب ، وەزیری بەرەڤانیی سووریا، دوای دیداری لەگەڵ سەرۆک ئەرکانەکانی سوپاکانی ئێران و عێراق، لە پرێس کۆنفرانسێکدا پێی داگرت: سوپای سووریا درەنگ یان زوو تەواوی خاکی سووریا دەستێنێتەوەو تەنانەت بستێک لە خاکی ئەم وڵاتەش لە دەرەوەی بازنەی دەستەڵاتی دەوڵەت دا نامێنێتەوە.

عەلی عەبدوڵڵا ئەیوب جەختیشی کرد: ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، دوو بژاردە زیاتریان لە بەر دەست دا نییە، یان دەبێ بە ئاشتەوایی نیشتیمانییەوە پەیوەست بن، یان شایەتی سەندرانەوەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵیان بن لە لایەن سوپای سووریاوە.

سەرباری دژایەتیی سووریا، دەستەیەکی لە لەشکریانی بیانی و بە تایبەت ئەمریکا بە بیانووی داکۆکیکردن لە کوردانی دانیشتووی باکووری سووریا لەم ناوچانەدا سەقامگیرن.

سەرپەیڤ