گەیشتنی شاندی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سوریا
نیسان 20, 2019 10:23 Asia/Tehran
شاندی پەرلەمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی رابردوو بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی سوریایی گەیشتە دمشقی پێتەختی سوریا .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، شاندی پەرلەمانیی ئێران بڕیارە لە ماوەی مانەوەی لە سوریا چاوی بکەوێ بە حەمودە سەباغ سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ، نەجدە ئیسماعیل جێگری سەرۆکی پەرلەمان ، ئەندامانی تاقمی دۆستایەتی پەرلەمانیی سوریا و ئێران و ئەندامانی لیژنەی عەرەبیی و دەرەکیی پەرلەمانی سوریا .
چاوپێکەوتنی فەیسەڵ میقداد جێنشینی وەزیری دەرەوەی سوریا دوایین بەرنامەی شاندی پەرلەمانیی ئێران لە رۆژی یەکشەممە و بەر لە بە جێهێشتنی سوریا دەبێ .
ئەم شاندە بەر لە سوریا لە لوبنان لە گەڵ بەرپرسان و کەسایەتیەکانی ئەم وڵاتە لە بارەی دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و رێگاکانی پەرەی پێوەندی دوو قۆڵیی باس وتووێژی کردبوو .