کۆبونەوەی سێ لایەنەی ئێران، ڕووسیا و تورکیا سەبارەت بە سووریا
"ئیبراهیم کالین" İbrahim Kalın وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: کۆبوونەوەی سێ لایەنەی ئانکارا، تاران و مۆسکۆ سەبارەت بە سووریا لە مانگی ئاگوستی ٢٠١٩ـەوە بەڕێوە دەچێ.
پێشتر وتەبێژی کرێملین باسی وتووێژ و ڕاوێژی نێوان سەرۆک کۆارانی ڕووسیا و تورکیا بۆ بەڕێوە بردنی دانوستانی سێ لایەنە سەبارەت بە سووریا بە بەشداریی ئێرانی کردبوو.
"دیمیتری پسکۆف" وتەبێژی کرێملین وتی: "ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆماری تورکیا دووشەممەی ڕابردوو وتووێژیان کرد و بابەتی سەرەکی ئەو وتووێژەیش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی نوێی سێ لایەنە سەبارەت بە سووریا بە بەشداریی ئێران بوو.
کۆماری ئیسلامیی ئێران، تورکیا و ڕووسیا دانوستانێکیان بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا ناسراو بە "دانوستانی ئاستانە" لە ژانڤییەی ٢٠١٧ـەوە دەست پێ کرد و تا ئێستا ١٢ خولی ئەو دانوستانانە بەڕێوە چووە.