ته‌مووز 07, 2019 09:45 Asia/Tehran
  • داکۆکیی مۆسکۆ و ئانکارا لە ڕێگاچارەی سیاسی بۆ قەیرانی سووریا

سەرانی ڕووسیا و تورکیا داکۆکیی خۆیان لە ڕێکاری سیاسی بۆ قەیرانی سووریا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ کۆشکی سەرۆک کۆمارەتیی ڕووسیا رایگەیاند؛ '' ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی شەممە لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی هاوتای تورکیایی خۆی سەبارەت بە باروودۆخی ئیستای سووریا  لە ڕێگای تەلەفوونەوە وتووێژی کردووە و دوو لایەن لەو وتووێژەدا  پێیان داگرت لە سەر پێویستیی پەرە پێدانی هەوڵەکان بۆ چارەسەر کردنی سیاسییانەی پرسی سووریا.

سەرانی ڕووسیا و تورکیا لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە باروودۆخی لیبی داکۆکی خۆیان لە دامەزرانی خێراتری ئاگربڕ و دەست پێ بوونەوەی دانوستانی ئاشتی لەم وڵاتە ڕاگەیاند.

پوتین و ئەردوغان پاشان جەختیان کرد لە سەر گرینگایەتیی پەرە پێدرانی هەوڵی سیاسی و دیپلۆماتیک بۆ چارەسەر کردنی باروودۆخی سووریا لەوان لە چوارچێوی "پرۆسەی ئاستانە"ی پێتەختی کازاخستان.

دانوستانی ئاستانە  سێ وڵاتی ئێران، ڕووسیا و تورکیا دەگرێتەوە و ئەم سێ وڵاتە لە نزیکەی سێ ساڵ لەمەوبەرەوە دانوستانی ئاستانەیان بۆ چارەسەر کردنی تۆکمە و تەواوی قەیرانی سووریا بە بێ خۆوەردانی بیانی لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتە و بە پێداگری لە سەر بەشداریی لایەنە سوورییەکان لەوان دەوڵەتی ئەم وڵاتە و گرووپەکانی بەرهەڵستکار دەست پێ کردووە.

دوایین خولی ئەو کۆبوونەوەیە فێڤرییەی ٢٠١٩ لە شاری سوچی ڕووسیا بەڕێوە چوو و پێش ئەوەیش کۆبوونەوەیەک بە میواندارێتیی تاران بەڕێوە چووبوو. ئەگەری زۆرە میوانداری خولی نوێی ئەم دانوستانە تورکیا بێ.

سەرپەیڤ