ته‌مووز 30, 2019 16:17 Asia/Tehran
  •  زاڵبوونیی سوپای سوریا بە سەر دووگوند لە باکووری رۆژئاوای

هێزەکانی سوپای سوریا لە ئۆپەراسیۆنێک دا لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای حەماە، رۆژئاوای ئەم وڵاتە، دوو گوندیان لە جنگ ترۆریستان ڕزگار کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی  سێشەممەی هەواڵدەری  ڕادیۆ تەلەڤەزیۆنی ئێران بە گێرانەوە لە "سانا"؛یەکەگەلێک لە سوپای سوریا لەم ئۆپەراسیۆنەر بە زاڵبوون بە سەر دو  گوندی "تەلمەلح" و "ئەلجەبین" لە نزیک باکووری رۆژئاوای "حیماە" ژمارێک لە ترۆریستانیان کوشتووە و ژمارێکی دیکەشیان برینداربوونە. هێزەکانی سوپای سوریا هەروەها لەم ئۆپەراسیۆنە بنکەی فەرماندەران و کەرەستەکانی جەنگی ترۆریستانیان لەناو بردووە. سوپای سوریا ڕۆژی ڕابردوو، دووشەممەیش، بنکە ومۆڵگەی ترۆریستان یان لە شارۆچکەی "کەفەر زیتا" نزیک باکووری رۆژئاوای "حەماە" داوەتە بەر پەلاماری بە تۆپخانەی خۆیان و زەرەوزیانی قوورسیان لە ترۆریستان داوە.

سەرپەیڤ