پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستان بۆ سەر شاری حەڵەبی سوریا
ئاب 10, 2019 07:30 Asia/Tehran
سەرچاوە سوریەکان شەوی رابردوو باسی پەلاماری بە هاوەنی تیرۆریستانیان کرد بۆسەر ناوچەی ئەلئیزاعە ی شاری حەڵەب لە باکووری ئەم وڵاتە .
هەواڵدەریی فەرمیی سوریا رایگەیاند ، لەم پەلامارەدا مناڵێکی سوریایی بریندار بووە .
لە ئەنجامی ئەم پەلامارەدا هەروەها زیان گەیشت بە ئۆتۆمبێل و ماڵ و ژێرخانە گشتیەکانی ناوچەی ئەلئیزاعەی شاری حەڵەب .
لە چەند مانگی رابردوودا گروپە تیرۆریستیەکان ، دوای شکستی یەک بە دوای یەک رویان کردووەتە پەلاماری بە هاوەن و راکێت بۆسەر شارەکانی ئەم وڵاتە .
لەم پەلامارانەدا ژمارێکی زۆر لە شا رومەندانی سوریایی بە تایبەت ژنان و منداڵان کوژراون یان بریندار بوونە .