ئاب 11, 2019 19:22 Asia/Tehran
  •  ڕێبەرانی هۆزە عەرەبەکانی باکووری  سووریا : ناوچەی ئەمنی ژێر کونتڕۆڵی تورکیا قەبووڵ ناکەین

ڕێبەرانی بڕێک لە هۆزە عەرەبەکانی باکووری سووریا لە وتووێژ لە گە ڵ هەواڵدەری هاوارنیوز ساز کردنی ناوچەیەکی ئەمن لە باکووری سووریا لە ژێر کونتڕوڵی ئەرتەشی تورکیا یان ڕەت کردوەتەوە .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی کورد پرێس  ڕێبەرانی  بڕێک  لە هۆزە عەرەبەکانی  باکووری   سووریا لە وتووێژ  لە گەڵ  هەواڵدەری  هاوار نیوز  دامەزراندنی  ناوچەیەکی  ئەمن  لە باکووری  سووریایان  لە ژێر کونتڕۆڵی  ئەرتەشی  تورکیایان  ڕەت کردووەتەوە .  موحەمەد  تیرەکی  ئەلسوسان   ڕێبەری  هۆزی  ئەلسەبخا  لە  وتەگەلێکدا  ڕایگەیاند   : وتەکانی  سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە  ئاسایشی  سنوورەکانی  باشووری  ئەو  وڵاتە  ڕاست نیە   بەو  بانگەشەگەلە  هەوڵ  ئەدەن  تا بیانووی داگیرکردنی  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سورویا بە دەس  بهێنن . تەلال  ئەلسوبات  ڕێبەری  هۆزی جەباتیش  ڕایگەیاند  سەرۆک کۆماری  تورکیا  ترسی  هەیە  لە  پڕوژەی   دیموکراتیکی  باکووری سووریا  ئێمە  هەر لێرەدا  بەو پەنابەرانەی  وا تورکیا  لەوان  وەک  ئامێرێک کەڵکیان  لێ وەردەگرێت پەیام ئەدەین :  ئەو پەنابەرانەی  وا  تورکیا  بە بۆنەی   ئەوانەوە  هەڕەشە  لە  سووریا  دەکات  منداڵانی  ئەم  سەرزەوینەن  دەرکەکانی  باکوور و   ڕۆژهەڵاتی  سووریا  لە سەر  ئەوان  هەموو کاتێک  ئاوەڵایە .   فەهەد ئەلشعلاش  سەرۆکی هۆزی بەنی سەعد  وەبیریشی  هێنایەوە  باکووری  سووریا خۆی ناوچەیکی  ئەمنە  . تورکیا لە هەوڵ دایە بۆ داگیرکردنی باکوور  و ڕۆژهەڵاتی  سووریا .   بۆ چارەسەر کردنی  قەیرانی سووریا  متمانەمان  هەیە  بە پەرلەمانی  دیموکراتیکی  باکوور  و  ڕۆژهەڵاتی سووریا و پەیامەکانی  ئەم  داڕشتە  سیاسیە .