ئه‌یلوول 05, 2019 17:46 Asia/Tehran
  • وتووێژی ڕووسیا  و ئەمریکا لەبارەوی ڕەوشی ئیدلیبی سوریا

دوا بە دوای بڵاوبوونەوەی دەنگ وباسی کردەوەکانی ئەمریکا لەمەر بنپێکردنیی ڕێککەوتننەکانی هاوپێوەند بە ئیدلیبی سوریا، جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە بارەی پێشگیری لە ڕووداوەکان لەم ناوچەیە وتووێژی تەلەفوونی کرد.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "والیری گراسیمۆف" جێگری وەزیری بەرگری ڕووسیا رۆژی چوارشەممە لە وتوویژی تەلەفوونی لەگەڵ ژەنەراڵ"جۆزف دانفۆرد" سەرۆکی ئەرکانی هاوبەسی سوپای ئەمریکا لەبارەی پێشگرتن لە قەومانیی ڕووداوەکان لە کاتی بەڕێوە بردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی گرووپە ترۆریستییەکان لە سوریا وتووێژی کرد.

ناوەندی ئاشتی لایەنە دژبەرەکان لە سوریا سەر بە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا یەکشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاند: ئەمریکا بە پەلاماردانیی ئیدلیب،ئاگر بری ڕاگەیاندراوە لەم ناوچەیەی پێشێلکردووە. لەبەیاننامەی ئەم ناوەندە بەڕاشکاوی گوتراوە: ڤاشنگتۆن بە پێشێلکردنیی هەموو ڕێککەوتننەکان وبە بێ ئاگادار کردنەوەی مۆسکۆ و ئانکارا،ناوچەگەلێکی ستانی ئیدلیبی بۆردومان کردووە.

ڤاشنگتۆن و مۆسکۆ سێ ساڵ پێش هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنیی ئۆپەراسیۆنی دژە ترۆریستی ڕوسیا لە سوریا، بۆ هاوکاریی لەمەر پێشگرتن لە ڕووداوە پێشبینی نەکراوەکان لە نێوان یەکتر لەم وڵاتە دا ڕێککەوتبوون.

سەرپەیڤ