ئه‌یلوول 26, 2019 07:57 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەو دەست گرتن بە سەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیی ئیسرائیلی لە باشووری سووریا

بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیی چێکراوی ڕژێمی زایونی لە ناوچەیەکی باشووری سووریا دۆزرایەوەو دەستی گیرا بە سەردا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سووریا«سانا»، بەرپرسانی شارەزای سووری بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنییان  کە لە تاقمە تیرۆریستیەکان بەجێ ماوە  لە ناوچەیەکی باشووری سووریادا دۆزیوەتەوەو دەستیان گرتوە بە سەری دا کە هێندێکیان دروستکراوی ئیسرائیلن.

ئەو چەک و تەقەمەنییە دۆزراوانە داگری موشەکی گرادو سەدان گولە هاوەن، تانک و پتر لە 200 هەزار گولە ی جۆربەجۆرن.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە و بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا.

 

سەرپەیڤ