تشرینی یه‌که‌م 15, 2019 17:33 Asia/Tehran
  • بڕیاری دەمشق بۆ جێگیرکرانی ژماری زۆرتری هێزەکانی سوپا لەسنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیادا

وەزیری ئاشتیی نیشتمانیی سوریا ڕایگەیاند، بڕیارە دەمشق هێزی زیاتر ڕەوانەی سنورەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ تورکیا بکا.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی فارس، "عەلی حەیدەر" وەزیری ئاشتیی نیشتمانیی سوریا وتی: کاتێک کە سەروەریی سوریا و سنورە باکوریەکانی وڵات کەوتووەتە بەر دەسدرێژکاریی سەربازیی ڕاستەوخۆی تورکیا، بێگومان بەرەڤانی لە سنورەکان، بەشێکە لە ئەولەویەتەکانی حکومەتی دەمشق.

پاش خەیانەتی ئەمریکا بە هێزەکانی کوردی سوری، هێزە کوردەکان رۆژی یەکشەممە لەگەڵ حکومەتی دەمشق ڕێککەوتن بۆ جێگیرکرانی هێزی سوپای ئەو وڵاتە لەسنوری سوریا و بەرەوڕووبوونەوەی تورکیا.

پاش ئەو ڕێککەوتنە، سوپای سوریا شەوی یەکشەممە گەیشتە شاری منبەج لەباکوری سوریا هەتا کۆنترۆڵی گشت ناوچە سنوریەکان بۆ وێنە شاری عەفرین، عەینولعەرەب، عەین عیس، تەبەقەو مەنسورە بگرێتەدەست.

سەرپەیڤ