مەزڵوم کۆبانێ: ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش دەست پێ دەکەینەوە
فەرماندەی گشتیی هەسەدە رایگەیاند: هەماهەنگیان لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامە و ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی شانەکانی داعش دەست پێ دەکەنەوە.
به پیی راپورتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی (سبەى):مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی فەرەنسا رایگەیاند: بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمەریکا ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی شانە نوستوەکانی داعش لە رۆژهەڵاتی فورات، ئەوەش دوای سڕکردنی هێرشەکانی تورکیا دەست پێ دەکەنەوە. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە؛ ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش بەردەوامە، شەڕڤانان لە ناوچەی دێرۆزوور لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە شەڕی دژی داعش.
لە نۆی ئەم مانگەوە سوپای تورکیا هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکرد و بە درێژایی سنوری باکوری سوریادەستی بە تۆپباران و بۆمبارانی ناوچەکە کردووە و بە پاڵپشتیی تیرۆریستانی هاوپەیمانی خۆی سوریا هێرش دەکاتە سەر سەرێ کانی و گرێ سپی و عەین عیسا و گوند و ناوچە سنورییەکان.
لەو لێدوانەیدا، مەزڵوم کۆبانێ ئاشکرای کردوە؛ لە ئێستادا تورکیا رێگرە لە کشانەوەی هێزەکانمان لە سەرێ کانی و رێگرە لە گواستنەوەی شەهید و بریندارەکان لەو شارەوە بۆ ناوچە پارێزراوەکانی دیکە.