تشرینی دووه‌م 06, 2019 18:47 Asia/Tehran
  • ئەشکەنجەو کوشتنی پیاوێکی بەساڵاچووی تەمەن٧٣ساڵانی کوردی عەفرینی لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە

پیرەپیاوێکی حەفتاو سێ ساڵانی کوردی عەفرینی بەهۆی ئەشکەنجەکران بەدەست گرووپە چەکدارەکان لە عەفرین گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، بەگوێرەی زانیارییە دەسخراوەکان پیرەپیاوێکی تەمەن ٧٣ ساڵان لە ئەنجامی ئەشکەنجەو ئازاری گرووپە چەکدارەکان لە عەفرین گیانی لەدەست دا.

هێزە چەکدارەکانی سەر بەترکیا کە کۆنترۆڵی عەفرینیان لەئەستۆیە، بە گرتنی پیاوێکی تەمەن٧٣ساڵانی کورد چەندکاژێر بەنیازی کوشتنی ئەشکەنجەیان کردو پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە، لەئەنجامی ئەشکەنجەو ئازاردان گیانی لەدەست دا.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ بەپشت ڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە نووسی: "سولەیمان هەموکی ٧٣ساڵان لە ٢٩ی ئۆکتۆبری٢٠١٩ی زایینی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە گوندی کانی کوریکە ڕفێندراوەو لەئەنجامی ئەشکەنجەدرانی قورسی لەلایەن هێزە چەکدارەکان گیانی لەدەست داوە".