تشرینی دووه‌م 30, 2019 16:38 Asia/Tehran
  • پوتین : هەوڵ وهەنگاوەکان لە سووریا بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی کوردەکان ئەنجام دەگرێ

"ڤلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە دواڕەوشی کوردەکان لەباکووری سوریا، ڕایگەیاند: هەوڵ و هەنگاوەکان لە سووریا بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی کوردەکان ئەنجام دەگرێ.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە لێدوانێکدا بەئاماژە بە دواڕەوشی کوردەکان لەباکوری سوریا ڕایگەیاند: "بەرلە هەرشتێک دەبێ ڕایبگەیێنم لەگەڵ خەڵکانی کورد بەدرێژایی مێژوو هەردەم پەیوەندیی زۆر شیاومان بووە. بەتایبەت ئەو هەوڵانەی لەسەر سنورەکانی تورکیاو سوریا خەریکە ئەنجام دەگرێ بەداکۆکیی کوردەکان و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی ئەوان ئەنجام دەگرێ. کوردەکانی سوریاش درکیان بەوەر کردووەو ڕوانگەی ئەرێنیان بەرامبەر ئەو هەنگاوانە هەیە".

بەپێی ڕاپۆری ڕۆژنامەی دیوار، پوتین کە لە شاری نالچیکی سوریا لە کۆبوونەوەیەک لەژێرناوی "کەمینەکان لە سوریا" بەشدار ببوو، لەبارەی کوردەکانی سوریا وتی: " لەناوچە کوردنشینەکانی سوریا لە هێزی پۆلیسی ڕووسی بەباشی پێشوازی دەکرێ. چونکە دەبینن کە هێزی ڕووسی بۆ پاراستنی ئەوان هاتووەتە ئەو ناوچەیەو درک بەو مەسەلە دەکەن".

لێدوانەکانی پوتین لەکاتێکدایە کە لەچەند حاڵەتدا، گەشتی هاوبەشی ڕووسیاو تورکیا بەرەوڕووی خەڵکی خۆجێی بووەتەوەو بەردەبارانیان کردوون.