کانونی یه‌که‌م 04, 2019 18:19 Asia/Tehran
  • گاردیەن ڕاپۆرتی دا: نەیارەتی ناتۆ لەگەڵ ناساندنی هێزە کوردەکانی سووریا وەکوو گروپێکی تیرۆریستی

ڕۆژنامەی گاردیەن ڕاپۆرتی دا ناتۆ لەگەڵ داواکاری تورکیا بۆ ناساندنی هێزە کوردەکانی سووریا وەکوو گروپێکی تیرۆریستی نەیارەتی دەربڕیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، لە حاڵێکدا کە کۆبوونەوەی ناتۆ لە ٧٠ ساڵە بوونی ئەم ڕێکخراوە سەربازیە ئەمڕۆ لە لەندەن کۆتایی پێ دێت بە تورکیا وشداری داوە ئەگەر ٢٨ ئەندامی تری ناتۆ لەگەڵ بە تیرۆریست زانینی هێزە کوردە سووریاییەکان ڕەزامەندی دەرنەبڕن لەگەڵ هەموو گەڵاڵەکانی کە پێویستیان بە پشت ڕاست کردنەوەی هەموو ئەندامان هەیە ناڕەزایەتی دەردەبڕیت. فەرانسە لە ئەندامەکانی ناتۆیە کە نەیاری بیروڕای تورکیایە . ئیمانوئیل مەکرۆن ، سەرۆک کۆماری فەرانسە جاڕێکی تر تورکیای لەبەر پەلامار بۆ سەر هێزە کوردەکانی سووریا مواخیزە کردووە ولەوەی کە تورکیا بە هێزە کوردەکانی سووریا کە هاوڕێ لەگەڵ ڕٶژئاوا لەگەڵ داعش شەڕیان کرد وتورکیا بە تیرۆریستیان دەزانێت بە توندی ڕەخنەی گرت. ڕۆژنامەی گاردیەن ڕاپۆرتی دا مەکرۆن لە وەڵام بە داواکاری تورکیا بۆ ناساندنی هێزەکوردە سووریایەکان یا یەپەگە وەکوو گروپێکی تیرۆریستی وتوویەتی کاتێک چاولێدەکەین دەبینین کە تورکیا لەگەڵ گروپێک خەریکی شەڕکردنە کە یارمەتی ئێمەی داوە لەشەڕی داعش دا. بەداخەوە ، دەبێ بڵیێم کە ئێمە لەگەڵ بیروڕای تورکیا لەمەڕ بە تیرۆریسم زانینی کوردەکانی سووریا هاوبیروڕانین . ئەم ڕۆژنامە ئینگلیزیە لە بارەی بیروڕای ئەندامانی تری ناتۆ لەمەڕ بە تیرۆریست زانینی یەپەگە بە داواکاری تورکیا نووسیی: هەموو ئەندامانی ناتۆ لەگەڵ داواکاری تورکیا بۆ ناساندنی هێزە کوردەکانی سووریا وەکوو گروپێکی تیرۆریستی ناڕەزایەتی دەربڕیوە. ئەم رۆژنامەیە نووسیی: بەڵام بیروڕای بوریس جانسون سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز سەبارەت بە سەرۆک کۆماری فەرانسە نەرمتر بووە وزۆرتر هەوڵی داوە لە نێوان ئەندامانی ناتۆ کۆدەنگی بەدیی بێنێت.