کانونی یه‌که‌م 06, 2019 09:28 Asia/Tehran
  • کاروانێکی سەربازیی ئەرتەشی ئەمریکا گەیشتە ناوچە خەوەن نەوتەکانی حەسەکە و دەیرزوور

هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا بە مەبەستی بەهێزکردنی هێزە سەربازیەکانی خۆیان لە ناوچە خاوەن نەوتەکانی حەسەکە و دەیرزووری سوریا ، کاروانێکی سەربازیی نوێیان لە رێگەی هەرێمەوە ناردە ناوچە کوردنشیەکانی سوریا .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، بە گێڕانەوە لە تەلەفزیۆنی ئێن تی ڤی تورکیا ، کاروانی سەربازیی ئەرتەشی ئەمریکا شەوی رابردوو بە تپێەڕین لە سنووری سمیلکا لە هەرێمی کوردستان گەیشتنە باکووری سوریا و ئەم کاروانە سەربازیەی ئەرتەشی ئەمریکا کە لە 50 لۆری پێکهاتووە لە ناوچەی خاوەن نەوتی جەبیسە لە دەڤەری شەددادی هەڵکەوتوو لە پارێزگەی حەسەکە .

کاروانە سەربازیەکەی ئەمریکا پێکهاتووە لە لۆری زرێیی ، پیکاپی  4لە 4 و تڕۆمبێلی رێگاوبانی سازیی  کە لەو دەڤەرە نەوتیە جێگیر کراون .

 ئەرتەشی ئەمریکا رۆژی رابردووش 4 ئوتۆمبێلی زرێیی نەفەر هەڵگری لە گەڵ 50 هێزی سەربازیی لە سنووری وەلیدەوە ناربدبووە ناوچەی خاەن نەوتی ئەلعەمەر لە دەیرزوور .