کانونی دوھەم 12, 2020 10:30 Asia/Tehran
  • دامەزرانی ئاگربڕ لە ئیدلبی سووریا

ژێدەرە هەواڵییەکان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایانگەیاند کە لە ناوچەی کەم کێشەی پارێزگای ئیدلیب هەڵکەوتوو لە باکووری سووریا ئاگربڕێک لە چوارچێوی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکەی نێوان ڕووسیا و تروکیا دامەزراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران بەو پێیە، پەیمانی ئا گربڕی پارێزگەی ئیدلیب لە یەکەم ساتەکانی سەر لە بەیانی یەکشەممە بە کاتی خۆجێی جێبەجێ کراوە.

کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلمەیادینیش هەواڵی دامەزرانی هێوری و ئارامشێکی نسبی لە شاری ئیدلیب هاوکات لە گەڵ جێبەجێ کرانی پەیمانی ئاگربڕی کرد و وتیشی کە سوپای سووریا بۆ چوونەدەری بێوەی خەڵکی مەدەنی لەو شارە، سێ بوارگەی مرۆیی دیاری کردووە.

جێبەجێ کرانی پەیمانی ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلیب پاش ئەوەی ڕووی دا کە "ڤیلادیمیر پوتین" و "ڕەجەب تەیب ئەردوغان"ی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و تورکیا ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا پێیان داگرت لە سەر پێویستیی جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتن و پەیمانانەی لە نێوان دوو لایەن واژۆ و مۆر کراوە.

پارێزگای ئیدلیب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریا دێتە ئەژمار.

بەشێکی زۆر لە خاکی پارێزگای ئیدلیبی سووریا هاوڕێ لەگەڵ چەن ناوچەیەکی پارێزگاکانی حومس، لازقییە و حەلەب ئەمدوایە پەیوەست کران بەو ناوچانەی سووریا کە گرفتی ئەمنییان کەمترە.

دانوستانەکانی ئاستانە لە ژانڤییەی ٢٠١٧ـەوە بە دەسپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیا و تورکیا، بە مەبەستی چەسپاندنی ئاشتی لە سووریا بەڕێوە چووەئەنجامی سەرەکیی ئەم دانوستانانە، دیار کرانی ناوچەی کەم کێشە لە سووریا بووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیا و تورکیا وەکوو دەستەبەرکارانی پرۆسەی ئاستانە، هەوڵ دەدەن بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا و دامەزرانی ئاشتییەکی پاوەجێ لەم وڵاتەدا.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو.

 

 

سەرپەیڤ