ناکام مانەوەی تێرۆڕیستان بۆ پەلامار بۆ سەر دەڤەری ئیدلەب
کانونی دوھەم 18, 2020 16:15 Asia/Tehran
ئەرتەشی سووریا هەوڵی تاقمە تڕوڕیستیەکان بۆ پەلامار کردنە سەر شوێنە سەربازیەکان و ناوچە ئەمنەکان لە دەڤەری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلەبیان ناکام هێشتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەری فەرمی سووریا سانا بە دوای تێکهەڵچوونی یەکەگەلێک لە ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سووریا لە گەڵ تاقمە تڕوڕیستەکانی لە میحوەری ئەبوو جەریف لە دەڤەری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئیدلەب ژومارێک لە تڕوڕیستان کوژران یان بریندار بوون . لە لایەکی دیکەوە گرووپە تڕوڕیستەکانی جێگیر لە ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوایی دەڤەری حەڵەب سێ ڕاکێتیان بەرەو ناوچەی " جومعیە ئەلزەهرا " هاویشت . لەو پەلامارە تڕوڕیستیەدا شاروومەندێکی سووری گیانیان لە دەس دا و ژومارێکی دیکە لە سوورییەکان بریندار بوون .