شوبات 02, 2020 17:11 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی سوپای سووریا بە سەر شارۆچکەی «زەیتان» لە گردوپەڕی حەڵەب

سوپای سووریا وێڕای تێکشکاندنی مەتەرێزی تیرۆریستان لە گردوپەڕی حەڵەبی باکووری ئەم وڵاتە، دەستی گرت بە سەر شارۆچکەی «زەیتان»دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی میھر،  سوپای سووریا لە ڕەوتی ڕزگار کردنی شارۆچکەی «زەیتان» گردوپەڕی حەڵەب زیانێکی قورسی لە تیرۆریستان دا.

لە گردوپەڕی باشووری ڕۆژھەڵاتی ئیدلەبیش سوپای سووریا توانی ناوچەکانی «کەفەر بەتیخ»، «کەفەر دادیخ»و «ئەنقراتی» لە ژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار بکات و بیخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە.

سوپای سوریا لە ماوەیەک لەمەوپێشەوە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھەنگاوی تیرۆریستان لەمەڕ پێشێلکردنی بەردەوامی ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلەب ھەڵمەتێکی سەربازیی لەم ناوچەیەدا دەست پێ کردو ھەتاکو ئێستا توانیویەتی بەشگەلێکی ئەم پارێزگایە بخاتەژێر دەستەڵاتی خۆیەوە.

پارێزگای ئیدلەب دوایین بنکەی تاقمە تیرۆریستییەکانە لە سووریا کە بە ڕزگار کرانی ئەم پارێزگایە و بەشگەلێکی ڕۆژئاوای حەڵەب و ڕۆژھەڵاتی لازقییە  تیرۆریستان لەم وڵاتەدا ڕادەماڵدرێن.

سەرپەیڤ