پەیەدە پلان و به‌رنامه‌ى داهاتووی له‌گه‌ڵ دۆخى سوریا‌و ناوچەکە دەگونجێنێت
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی پارتی یه‌کێتی دیموکرات کورده کانی سوریا (په‌یه‌ده) رایگه‌یاند له‌کۆنگره‌ى هه‌شته‌می په‌یه‌ده په‌یڕه‌وى ناوخۆ هه‌موارکراوه‌ته‌وه و پلان و به‌رنامه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ دۆخه‌که گونجاو ده‌بێت.
جولیا کرد‌و، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی پارتی یه‌کێتی دیموکرات (په‌یه‌ده) به شارپرێس-ی راگه‌یاند"له کۆنگره‌ى هه‌شته‌می په‌یه‌ده په‌یڕه‌وى ناوخۆ هه‌موارکراوه‌ته‌وه و پلان و به‌رنامه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ دۆخه‌که گونجاو ده‌بێت، له‌کۆنگره‌که‌دا رۆژى یه‌که‌م زیاتر پڕۆتۆکۆلى بوو ڕۆژى دووه‌میش هه‌ڵبژاردن بۆ هاوسه‌رۆک و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن کرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، ته‌نها ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆک ئاشکراکران ئه‌وانیش ئەنوەر موسلم و ئایشە حسۆ بە هاوسەرۆکانی پەیەدە هەڵبژێردران.
جولیا کرد‌و باسی له‌وه‌شکردووه، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی په‌یه‌ده لە 49 ئەندامەوە بۆ 90 ئەندام زیادکراو ژمارەی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەیەدەش لە 13 ئەندامەوە زیادکرا بۆ 20 ئەندام.