شوبات 27, 2020 18:28 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەخۆفڕیی رژیمی زایۆنی بۆسەر باشوری سووریا

لە ئەنجامی هێرشی بەخۆفڕی رژیمی زایۆنی بۆسەر قونەیتەرەی باشوری سووریا، کەسێکی سڤیلی سوریایی کوژرا.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی سوریا(سانا)؛ خۆفڕێکی ئیسرائیلی ئۆتۆمبیلێکی لەباشوری شارۆچکەی "حەزەر"ی سەر بەپارێزگای قۆنەیتەرە، باشوری سوریا، پێکاو سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکە لەو پەلامارەدا کوژرا.

پارێزگای قۆنەیتەرە لەنزیک سنورەکانی جەولانی داگیرکراو هەڵکەوتووە.

رژیمی زایۆنی جارناجارێک ناوچەگەلێک لە باشوری سوریا بەمووشەک و خۆفڕ دەکاتە ئامانج کە زۆربەی ئەو پەلامارانە، بۆ بەرزکردنەوەی ورەی ترۆریستانی جێی داکۆکیی ئەو رژیمە لە سوریایە.

حکومەتی سوریا بەجاران ڕایگەیاندووە، رژیمی ئیسرائیل و هاوپەیمانە ناوچەیی و رۆژاواییەکانی داکۆکی دەکەن لەو گرووپە تەکفیریە ترۆریستیانەی لەدژ سوریا شەڕ دەکەن.

سەرپەیڤ