ئادار 02, 2020 16:42 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پوتین بە پەرەی ئاڵوزیەکانی نێوان ڕووسیا وتورکیا لە بارەی ئیدلیبی سووریاوە

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کاردانەوە بە پەرەی ئاڵوزیەکانی نێوان ڕووسیا وتورکیا لە بارەی ئیدلیبی سووریا پیداگری کرد مسکۆ بەنیاز نیە لەگەڵ هیج وڵاتێک شەڕ بکات.

ڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری تاس وتی: مسکۆ لە دووی بەدی هێنانی دۆخێکەوەیە کە هیچ وڵاتێک لەگەڵ بەشەڕ نەیەت. ئەم  قسانەی پوتین، دوابەدوای پەرەی ئاڵوزیەکانی نێوان مسکۆ وئانکارا لەسەر ئیدلیبی سووریا دێتە ئاراوە. درێژەی پێشڕەویەکانی سوپای سووریا بە مەبەستی ئازادکرانی دوایین بنکەی سەرەکی تیرۆریستەکانی پارێزگاکانی ئیدلیب وحەڵەب لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ، ئاڵوزی سەربازی نێوان ئانکارا ودەمیشقی پەرە پێداوە. تورکیا وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ ئەم هەڵمەتە ، بەشێک لە خاکی سووریای داگیر کردووە وخەرێکی پشتیوانی کردن لە تیرۆریستەکانە. دەمیشق ، پیداگری کردووە کە ئیزن نادات ئانکارا لە تیرۆریستەکان پشتیوانی بکات. ئەم کردەوەیەی ئانکارا لەگەڵ کاردانەوەی ڕووسیا ڕووبەڕوو بووەتەوە کە بە بانگهیشتی ڕەسمی دەمیشق ، خەریکی پشتیوانی کردنی سەربازی لە هەڵمەتی سوپای سووریا بۆ سەرکوت کردنی گروپە تیرۆریستەکانە. 

سەرپەیڤ