ئادار 15, 2020 17:55 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی گەشت لێدانی ھاوبەشی ڕووسیاو تورکیا لە ئیدلەب

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی دەست پێ بوونی گەشت لێدانی ھاوبەشی ئەم وڵاتە لەگەڵ تورکیای کرد لە پارێزگای ئیدلەبی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک ، وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: بە گوێرەی بەرنامەیەک کە بۆ گەشت لێدانی ھاوبەش داڕێژراوە، لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە، ئەم گەشت لێدانانە لە شارۆچکەی «ترۆمبا» ھەتا شارۆچکەی « عەین ھەوار» بەڕێوە دەچن.

ئەنجام گرتنی ئەم گەشت لێدانانە بەشێک لە ڕێککەوتنی ڕەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیایە لە دانیشتنەکەی پێنجەمی مارس لە مۆسکۆدا.

دانوستانەکانی پێنجەمی مارسی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا دوای توندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان دوو وڵات لە ئیدلەب ئەنجامی گرتووە.

ئاڵۆزییەکانی نێوان مۆسکۆو ئانکارا دوابەدوای ئەوە پەرەی سەند کە لەپاش سەرکەوتنی بەردەوامی سوپای سووریا لە ھەڵمەتی ڕزگار کردنی ئیدلەب، سوپای تورکیا لە کۆتایی فڤریەی ڕابردوو وێڕای پێشێل کردنی سەروەریی سووریا ھێرشی کردە سەر مەتەرێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە لە ئیدلەب.

ئەو ھەنگاوەی تورکیا کاردانەوەی توندی ڕووسیاو سووریای بەدواوە بوو، بە جۆرێک کە لە ھێزشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی سووری و ڕووسی بۆ سەر بنکەوبارەگای تیرۆریستان لە ئیدلەب، لانیکەم ٣٣ لەشکریی تورکیا کوژران.

 

سەرپەیڤ