تیرۆریستان لە شاری ئەلبابی سوریا لێکیاندا
ئادار 29, 2020 09:03 Asia/Tehran
میدیاکانی سەر بە بەرهەڵستکارانی سوریایی رایانگەیاند لە ئەنجامی تێکەهەڵچوونی نێوان تاقمە تیرۆریستیەکان ، پاشاگەردانیەکی زۆر لە شاری ئەلبابی پارێزگەی حەڵەبی سوریا بەدی هاتووە .
ئەندامانی ئەحڕاڕو شەرقیە رۆژی رابردوو چەند پەلامارێکی قورسیان کردە سەر نەخۆشخانەی حکومەتیی شاری ئەلباب کە لە ژێر دەستی تیرۆریستانی سەر بە تورکیادایە .
میدیاکانی بەرهەڵستکارانی سوریایی هەواڵیاندا لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان ئەندامانی تاقمی ئەحڕاڕوشەرقیە و هێزەکانی پۆلیس ، چەند کەس کوژران و بریندار بوون .
لە درێژەێ ئەم راپۆرەدا هاتووە لە تێکهەڵچوونەکانی دوێنێ دا «علیوی الصبیح» لە فەرماندەرانی هێزەکانی ئەحڕاڕ کوژراوە .