تیرۆریستانی سەر بە تورکیا 30 کەسیان لە باکووری رۆژھەڵاتی سوریا رفاند
May 24, 2020 21:11 Asia/Tehran
ھێزە تیرۆریستیەکانی داردەستی تورکیا سەر بە ئەرتەشی تورکیا بە پەلامار بۆسەر گوندی تەل حەلەف لە دەوربەری سەرێکانی لە پارێزگەی حەسەکە ، لانیکەم 30 کەسیان رفاند .
بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا) ، ھێزە تیرۆریستیەکانی سەر بە تورکیا لە دەروازەی گوندی تەل حەلەف بەربەستیی ھاتوچۆیان دانا .
لە پەلاماری رۆژی شەممەی لەشکەریانی تورکیا بۆسەر باشووری رۆژاوای سەرێکانی یش لانیکەم کەسێکی مەدەنی کوژرا و کەسێک بریندار بوو.
ئەرتەشی تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان بەشێک لە ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سوریای داگیر کردووە و تاقمێک لە لەشکەریانی تورکیا لەوێ ماونەوە .
دەسدرێژیی تورکیا بۆسەر باکووری سوریا و داکۆکی کردنی لە تاقمە تیرۆریستیەکان رووبەڕووی شەرمەزارکردنی بەرفراوانی نێودەوڵەتیی بووەتەوە .