May 28, 2020 13:17 Asia/Tehran
  • جێگیرکرانی سیستێمی پاتریۆت لە سووریا

ئەمریکا بە نیازە لەو ناوچانەی سووریا کە داگیری کردوون سیستێمی پاتریۆت جێگیر بکات.

سەرباری بانگەشەی سووریا بۆ کشانەوەی لە سووریا، کەچی بەردەوام خەریکی کۆکردنەوەی چەک و تفاقی زیاترە لە خاکی ئەم وڵاتەدا. لە تازەترین ھەنگاویش دا بەنیازە سیستەمی موشەکی پاتریۆت لە سووریا جێگیر بکات،  کە دیارە مەبەست لەم کارەشی بەهێزکردنی پێگەی سەربازی خۆی لەناوچەکەیە.

وەک سەرچاوەکانی ئەمریکا باسیان کردووە، لەشکریانی ئەمریکیی سەقامگرتووی سووریا لە بنکەی سەربازی نزیک کێڵگەی نەوتی کونکیو لە ریفی دێرزووری رۆژهەڵاتی سوریا سیتەمە موشەکییەکە جێگیر دەکەم.

بنکەی سەربازیییەکەی ئەمریکا لەنزیک کێڵگەی نەوتی کونیکو، دووەم گەورەترین بنکەی سەربازی ئەمریکایە لەسوریا.ئەمە لەکاتێکدایە کە، پێشتر ئەمریکا لەبنکەی سەربازی هەریر لەنزیک هەولێر لەهەرێمی کوردستان و بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار هەمان سیستەمی جێگیرکردووە.