ته‌مووز 16, 2020 19:16 Asia/Tehran
  • جەختی باڵوێزی ئێران لە سەر داکۆکی لە سووریا لە بەرامبەر بایکۆتەکانی ئەمریکا

باڵوێزی ئێران لە سووریا وتی: ئێران لە درێژەی داکۆکییەکانی لە سووریا بۆ بەرنگار بوونەوەی بایکۆتەکانی ڕۆژئاوا، پێداویستییەکانی ئەم وڵاتە لە بواری بەرھەمە نەوتییەکان دابین دەکات.

«جەواد تورک ئابادی» باڵوێزی ئێران لە سووریا  سەبارەت بە پێداویستییە دەستبەجێکانی سووریا بە بەرھەمە نەوتییەکان کە بایکۆتی تازەی ئەمریکا ناسراو بە «قەیسەر» سێرەی بۆ گرتووە، پێی داگرت: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی ئامادەی دابین کردنی پێداویستییەکانی سووریایە لە بواری نەوت و وزە.

تاوبراو وێڕای ئیدانەکردنی ئەو بایکۆتانەی کە ئەمریکا بە نیازە بە ھۆیەوە شکستە سەربازییەکانی لە سووریا قەرەبوو کاتەوە، وتیشی: ئینشائەڵڵا بەم زووانە ھەرھەموومان سەرکەوتنی سووریا دەکەین بە جێژن.

بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی سووریا لە قەواخی یاسای قەیسەر داگری بایکۆتی دژی ٣٩ کەسایەتی و کاربەدەستی سووری لەوانە «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریاو ھاوسەرەکەیەتی.

یاسای «قەیسەر» دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن «داناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی سووریا واژۆ کرا. بە پێی ئەم یاسایە ئەمریکا بە نیازە بە داسەپاندنی بایکۆتی توندوتیژی دژی دامەزراوەو کەسایەتییە سوورییەکان، دیمەشق توشی تەنگژە بکات ھەتا ڕێ لە ھاوکاریی سووریاو ھاوپەیمانەکانی لەمەڕ بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتە بگرێت.

سەرپەیڤ