ئاب 19, 2020 19:30 Asia/Tehran
  • داکەوتنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا

سەرچاوە ئاگادارەکان باسی پێکدادان و داکەوتنی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکییان کردووە لە پارێزگای ئیدلەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فارس، بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ئاگادارەکان لە سووریا، یەکێک لەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانەی کە داکەوتووە لە چەشنی MQ-۹ Reaper ی دوورە بەرزەفتە.

ئەم چەشنە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە بە گشتی وەک فڕۆکەیەکی بکوژو ڕاوکەر ناسراوە، بەڵام ھاوکات دەشتوانێ خەریکی چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری بێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کاربەدەستێکی بەرەڤانیی ئەمریکا داکەوتنی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئەم وڵاتە لە ئیدلەبی پشتڕاست کردووەتەوە.

ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش لە سووریاش دانی بەوەدا ناوە کە چەند ڕۆکێتێک لە نزیکی بنکەی ئەمریکا لە ھەرێمی گازیی «کۆنیکۆ»ی پارێزگای «دێرۆزوور»ی ڕۆژھەڵاتی سووریا لە زەویی کەوتووە.

دەوڵەتی سووریا ئامادە بوونی ھێزەمکانی ئەمریکی لە خاکی خۆی بە داگیرکاری و بە پێچەوانەی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دەزانێت.

سەرپەیڤ